سەنتەری IBBZ لە عێراق

سەنتەری پزیشکی ئەمریکی ئەڵمانی یەکێکە لە گرنگترین سەنتەرەکانی باکوری عێراق و بە تایبەتی لە ناوچەی عەنکاوا و هەولێر.

ئەم سەنتەرە لەلایەن باسیم ئیزاکەوە (Basim Izac) بەڕێوە دەبرێت کە ماوەیەکی زۆر لە هەندەران و بە تایبەتی لە لەندەن ژیاوە. ساڵی 2009 گەڕاوەتە بۆ ئەوەی یارمەتی ئابوری وڵاتەکەی بدات. هەر لەم بوارەشدا سەنتەرێکی کلینیکی کردۆتەوە وە بە هاوکاری IBBZ نەخۆشخانەیەک بنیات دەنرێت بە ستاندارتی ئەوروپی لە ڕووی کەرەستە و چاودێری نەخۆشەوە.

بەهۆی جێگیری باری ئاسایشی و بوونی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر، لە ڕۆژی 18/02/2009 کۆنسولخانەی سەرەکی ئەڵمانی کرایەوە. هەر بەم هۆیەشەوە ئەم ناوچەیە ئارامترین ناوچەی عێراقە. عەنکاوا شوێنێکە لە دەرەوەی هەولێر کە کۆنترین ناوچەی شارنشینی کریستیانەکانە لە عێراق.

پزیشکەکان و سیستەرەکانی
IBBZ بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە عەنکاوا و هەولێر کار دەکەن لە بواری پسپۆڕی جەڕاحی (Surgery)، بواری پسپۆڕی بۆریەکانی میز (Urology) و بواری پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان (Gynecology) لەگەڵ هەموو لقەکان و بابەتەکانی ئەم بوارانە.

لە نەخۆشخانەکەی ئەوێ کە ناوی ژینە هەموو نەشتەرگەریە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان نەشتەرگەری تایبەتی هەیە لە ئەڵمانیا چارەسەر دەکرێن. ئەم ئاڵوگۆڕە کەلتوریە لە بواری پزیشکیدا بابەتیێکی دەگمەن و نوێیە. لێرەشدا دەتوانین بڵێین کە بینینی شوێنەکانی تر هەمیشە بنیاتنەرە و بوارێکی تازە بۆ داهینان دەخوڵقێنێت.

باسیم ئیزاک موزیکزان و ئاوازدانەرێکی بەهرەمەندە


سەنتەری فرە دیسپلینی بێکن بۆدن
Interdisziplinäres Beckenbodenzentrum

Fuggerstraße 23
10777-Berlin
Germany
تەلەفۆن: 00493040005660
فاکس: 004930400056666