بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان

بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان بە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان بەشەکان دادەنرێت. پاش ڕوونکردنەوەیەکی سەرەتایی پاشان بیرۆکە فرە ڕەەهەندەکە ڕوون دەکرێتەوە و چارەسەرکردنی هاوبەش لەلایەن هاوکارەکان و چارەسەرکەرەکان کاری لەسەر دەکرێت.
ئەو
پزیشک و چارەسەرکەرانەی لە بەشی پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان کاردەکەن پێشڕەون لە کارەکەی خۆیاندا لە خوێندن و تەشخیس و چارەسەکردندا. بەهۆی ئاڵوگۆڕپێکردنی چەندین دیسیپلین و ئەو هاوکاریەی لەگەڵ زانکۆ پێشڕەوەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت باشترین کوالیتی پێشکەش دەکرێت. ڕازی کردنی نەخۆشەکان ئامانجی ئێمەیە.

خاڵی سەرەکی تەشخیس و چارەسەرکردن لە بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان

1. ڕانەگرتنی میز و تۆو

چارەسەر بە پارێز

·         پزیشکی خۆراک، چارەسەری حەوز، چارەسەری EMDA، دڵۆپاندن، چارەسەر بە دەرمان، ڕوونکردەوەی کۆئەندامی هەرسکردن

چارەسەر بە نەشتەرگەری

·         ماسولکەی دروستکراو بۆ ڕاگرتنی میز و کۆم، دروستکردنەوەی گرژی بۆ کۆم، چاککردنی کارەکانی ماسولکەی سەرەکی و لاوەکی حاڵەتی ڕانەگرتنی کۆم، چالاک کردنی میزەڵدان، دەرزی لیدان (لە کۆم)، قایش، بەرزکردنەوەی زێ، دەرزی Botoxin، گەورەبوونی ماسولکەکان، چارەسەرکردنی خانەکان

2. تێکچوونی ئەرکە سێکسیەکان

چارەسەر بە پارێز

·         چارەسەری تاک و جووت

·         تێستی ڕۆژانە لە حاڵەتی تێکچونی ناسنامەی ڕەگەزەدا

چارەسەر بە نەشتەرگەری

·         دانانی زێیەکی تازە (ئەندامی مێینە) لە ڕێی تەکنیکی Meshgraft ەوە (باری دوای Wertheim، باری دوای نەشتەرگەری سەرەتای کۆئەندامی میزی ژنان، دروست نەبوونی زێ، پێکهاتەی هەڵە)

·         دانانەوەی پەردەی زێ

·         گۆڕینی هەردوو ڕەگەزەکە

3. نەشتەرگەریەکانی کۆئەندامەکانی تری حەوزی بچوک لە حاڵەتی تێکچوونی میزەڵان و پیساییکردن و کێشەکانی سێکس

چارەسەر بە پارێز

·         چارەسەری حەوز، سەمام (لەناو زێدا بۆ ڕێگرتن لە مناڵبوون و ڕاستکردنەوەی باری ڕەحم)، تەندروستی خۆراک، چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و نەبونی توانای خواردنی هەندێ خۆراک و خراپخواردن

چارەسەر بە نەشتەرگەری

لابردنی ڕەحم لە ڕێی زێ یان سکەوە، پشکنینی ڕەحم لە ڕێی ئامێری لاپارۆسکۆپیکەوە، بەکارهێنانی تۆڕێکی تێکەڵبوونی زێ، پشکنینی سک لە ڕێی ئامێری لاپارۆسکۆپیک، جێگیرکردنی زێ بەگوێرەی Amreich / Richter، نەشتەرگەری جەڕاحی زێ، تەنکیکی کۆم، دەرهێنانی بەشی دواوەی کۆڵۆن بە ئامێری لاپارۆسکۆپیک

4. کۆئەندامی میز و زاوزێ و فیسچولای ڕیخۆڵە

چارەسەر بە نەشتەرگەری

·         تەشخیسی و چارەسەر کردنی فیسچولا بە هەموو تەکنیکەکانی کە هەیە (زێ و گەدە)

 

5. نەخۆشی دەمارەکان

 

بەهۆی پشکنینی تایبەتەوە (دەرزی Beckenboden-EMG و هەڵسەنگاندنی ئەرکی دەمارەکان) نەخۆشەکانی کە "MS, M.Parkinson هەیە یان "Spina bifida"  هەیە یاخود ئەوانەی کە نەخۆشی دەماریان هەیە تەشخیس و چارەسەر بکرێن. بۆ ئەم باباتە بەشی تایبەت هەیە.

 

شانبەشانی هاریکاریکردنی لەم باباتانەدا بەشی پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان خۆی بە پڕۆژە کۆمەڵایەتیەکان و خەریک کردوە. بۆ نمونە پڕۆژەی پەرەپێدانی خەڵوەتگای پیری و ڕونکردنەوە و چارەسەرکردنی ڕانەگرتنی میز و کۆم لە پیریدا. ئەم بەشە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی گروپی فرە دیسیپلینی (DRGs) دەکات و بەشدارە لە دانی دروست کردنی ئامۆژگاری و مەنهەجدا.

لە بەشی خۆپاراستن لەلایەن سەنتەرەوە دوو پڕۆژە ئەنجام دەدرێت:

ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە تەمەنی مناڵی و هەرزەکاری لە بارەی نەخۆشیەکانی حەوز و خۆراک و سێکس.وەرزشی گۆلف بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی حەوز و بۆ پتەو کردنی لەش لەم تەمەنەدا. گۆلف لە وەرزشێک زیاترە. گۆلف فەلسفەی ژیانە کە ئێمە لە سەنتەرەکەمان بەکاری دێنین و لە ئاسۆی پزیشکیدا دەیچێنین.

 

 

PD Dr. med. Michal Otcenasek
دکتۆری پزیشک میشایل ئۆتسێنسێک
دکتۆری بەرزی بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان

 

 

چاوەڕوانی من لە سەنتەرەکەمان داهێنانەکەی هێنری فۆردە: کۆبونەوە سەرەتایە
مانەوە بەیەکەوە پێشکەوتنە. بەیەکەوە کارکردن سەرکەوتنە.

Dr. med. habil. Annett Gauruder-Burmester
دکتۆری پزیشک ئەنێت گراودەر ـ بورمێستەر
دکتۆری تایبەتمەند لە بواری نەخۆشیەکانی ژنان
تایتڵی زیاتر:
تەندروستی سێکسی و بواری پسپۆڕی ڕیخۆڵەکان