بواری کۆئەندامی میز

بەشی پسپۆڕی کۆئەندامی میز لە IBBZ لە Helios Klinkum Brlin-Buch پێکهاتووە لە 36 قەرەوێلەی نەخۆش و ساڵانە چارسەری 2200 نەخۆش دەکات. کارەکانی ئەم بەشە ئەمانە دەگرێتەوە: تەشخیس، چارەسەرکردن، لەناوبەردنی بەردی گورچیلە (چارەسەری ESLW) لەیزەر، ئێندۆئۆرۆلۆگیک، نەشتەرگەری بەکەمترین کاری جەڕاحی،  نەشتەرگەری لوی کۆئەندامی میز.

وەکو ئەندامیک لە دەزگاکانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و دەزگاکانی مەشقکردن، تیمی جەڕاحی بە گوێرەی تازەترین داهێنانەکانی زانستی پزیشکی پەیڕەو دەکات. لە چوارچێوەی کارەکانیدا سەنتەری IBBZ چارەسەری نەخۆشەکان لە کلینکەکانی دەرەوە و لە نەخۆشخانەکاندا دەکات. کێشەی ئەو نەخۆشانەی کە بە دەست چالاک بونی زۆری میزەڵدانەوە و گەورەبونیەوە دەناڵێن بەشێکی گرنگی کارەکانی ئەم بەشەیە. ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی دەمارەکانیان هەیە ئەوا ڕارەوەی میزیان بۆ دەگۆڕدرێت بە شێوەیەکی یەکجاری. نەشتەرگەری دوبارە ناساندنەوەی ڕەگەز و ڕانەگرتنی میز لە ئەرکەکانی ئەم بەشەن. پرەنسیپی یەکگرتو لە تەشخیس کردن و چارسەرکردن بناغەیە بۆ کاری سەرکەوتوی فرە تایبەمەندی.

 

 

 

 

 

 

 

پرەنسیپی یەکگرتو لە تەشخیس کردن و چارسەرکردن بناغەیە بۆ کاری سەرکەوتوی فرە تایبەمەندی.

Priv. Doz. Dr. med. Gralf Popken
دکتۆری پزیشک گرالف پۆپکین
سەرۆکی کلینیکی بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میز