بەخێرهاتن

سەنتەری بێکن بۆدن سەنترێکی فرە تایبەتمەندی و فرەدیسیپلینە کە تییایدا چارەسەی ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە نەخۆشیەکانی هەڵەی ئەرکەکانی حەوز یان کۆئەندامەکانی حەوزیان هەیە. بۆ ئەم بەرنامە فرە تایبەتمەندیە چەندین بەشی کلینیکی و سەرپەرشتیاری چارەسەرکردنی خۆراک و  چارەسەری تەندروستی (فیزیکی) و مامان کار بۆ نەخۆشەکان دەکەن.


سەنتەری بێکن بۆدن تۆری هاوکاری کردنی نیوان بەشە جیاوازکان ڕێکدەخات و باشترین چاودێری پزیشکی ئامادە دەکات. ئەم بەرنامەیە لەپاڵ توانا پزیشکیەکان لە بوارەکانی: بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میزی ژنان، بواری پسپۆڕی کۆئەندامی میز، بواری پسپۆڕی ڕیخۆڵەکان، بواری پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس، بواری پسپۆڕی دەمارەکان، ڕاوێژکاری خۆراک و ڕاوێژکاری تەندروستی سێکسی دەگرێتەوە.

سەنتەری فرە دیسپلینی بێکن بۆدن لە Helios Kliniken Berlin-Buch و Emil von Behring لە بەرلین بنیات نراوە. وەکو سەنتەرێکی فرە دیسپلینی لەباری خویندن و تۆژینەوەوە توندوتۆڵ بەستراوە بە زانکۆی کارل لە پراگ و هاوکاری دەکات لەگەڵ بەشی تیشکەکان، تەندروستی سێکسی و چارەسەری تەندروستی (فیزیکی) سەر بە کامپوسی شاریتێ. لە پاڵ کۆنسێپتی فرە تایبەتمەندی و دیسیپلینی دەستنیشان کردن (تشخیص) و چارەسەرکردن، کۆنسێپتی ئەلتەرناتیڤ بۆ زانستی پزیشکی باو دەخریتە کار ئەویش لەڕێی هاوکاری لەگەڵ پزیشکەکانی ناسراو بە تەندروستی چینی و چارەسەرکردن بە مادە سروشتیەکان.


سەنتەری فرە دیسپلینی بێکن بۆدن
Interdisziplinäres Beckenbodenzentrum

Fuggerstraße 23
10777-Berlin
Germany
تەلەفۆن: 00493040005660
فاکس: 004930400056666

سەنتەری IBBZ لە عێراق

سەنتەری پزیشکی ئەمریکی ئەڵمانی یەکێکە لە گرنگترین سەنتەرەکانی باکوری عێراق و بە تایبەتی لە ناوچەی عەنکاوا و هەولێر.

ئەم سەنتەرە لەلایەن باسیم ئیزاکەوە (Basim Izac) بەڕێوە دەبرێت کە ماوەیەکی زۆر لە هەندەران و بە تایبەتی لە لەندەن ژیاوە. ساڵی 2009 گەڕاوەتە بۆ ئەوەی یارمەتی ئابوری وڵاتەکەی بدات. هەر لەم بوارەشدا سەنتەرێکی کلینیکی کردۆتەوە وە بە هاوکاری IBBZ نەخۆشخانەیەک بنیات دەنرێت بە ستاندارتی ئەوروپی لە ڕووی کەرەستە و چاودێری نەخۆشەوە.

بەهۆی جێگیری باری ئاسایشی و بوونی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر، لە ڕۆژی 18/02/2009 کۆنسولخانەی سەرەکی ئەڵمانی کرایەوە. هەر بەم هۆیەشەوە ئەم ناوچەیە ئارامترین ناوچەی عێراقە. عەنکاوا شوێنێکە لە دەرەوەی هەولێر کە کۆنترین ناوچەی شارنشینی کریستیانەکانە لە عێراق.

پزیشکەکان و سیستەرەکانی
IBBZ بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە عەنکاوا و هەولێر کار دەکەن لە بواری پسپۆڕی جەڕاحی (Surgery)، بواری پسپۆڕی بۆریەکانی میز (Urology) و بواری پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان (Gynecology) لەگەڵ هەموو لقەکان و بابەتەکانی ئەم بوارانە.

لە نەخۆشخانەکەی ئەوێ کە ناوی ژینە هەموو نەشتەرگەریە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان نەشتەرگەری تایبەتی هەیە لە ئەڵمانیا چارەسەر دەکرێن. ئەم ئاڵوگۆڕە کەلتوریە لە بواری پزیشکیدا بابەتیێکی دەگمەن و نوێیە. لێرەشدا دەتوانین بڵێین کە بینینی شوێنەکانی تر هەمیشە بنیاتنەرە و بوارێکی تازە بۆ داهینان دەخوڵقێنێت.

باسیم ئیزاک موزیکزان و ئاوازدانەرێکی بەهرەمەندە

هاوکارەکانمان